جەزیرەسپۆرت هەوڵی كڕینی یارییەكانی خولی ئینگلیزی دەدات
بەپێی ئەو سەرچاوانە كەناڵی جەزیرە سپۆرت كە ئێستا 14 كەناڵی هەیە هەوڵ دەدات لە وەرزی 2013-2014 مافی گواستنەوەی یارییەكانی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست بێنێت كە ئێستا كەناڵی ئەبوزەبی سپۆرت بەدەستیەوەیەتی.
ئەگەر جەزیرە ئەو كارەی بۆ بچێتە سەر تەواوی پاڵەوانیەتییە گەورەكانی ئەوروپا و جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قۆرخ دەكات.
ئێستا ئەو كەناڵە خولەكانی ئیسپانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، پورتوگالی، بەرازیلی و ئەرجەنتینی هەیە لەگەڵ یارییەكانی مۆندیال و یۆرۆدا.