هاندەرێكی چێڵسی 101 ملیۆن پاوەندی بردەوە

هاندەرێكی چێڵسی 101 ملیۆن پاوەندی بردەوە
هاندەرێكی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی بردنەوەی بەریكانەی ئەوروپییەوە بڕی 101 ملیۆن پاوەندی بۆ دەرچوو كە دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.
ئەو هاندەرە ئاشكرای كردووە دەیەوێ خانوویەك لە نزیك یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە یانەی چێڵسی بكڕێت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگای لە تیپەكەی بێت.
براوەكە ناوی دیڤ داوزە و تەمەنی 47 ساڵە و لە كۆمپانیایەكی خۆراكی بەریتانی سەرپەرشتیاری دروستكردنی خۆراكە و هاوسەرەكەی كە ناوی ئەنجێلایە خۆبەخشە لە دامەزراوەیەكی بەریتانی تایبەت بە چاودێری نەخۆشانی دڵ.
دیف لە دوای ئاشكرابوونی ناوی و دەرچوونی خەڵاتەكە گوتی دەمەوێ لەگەڵ هاندەرە راستەقینەكانی چێڵسیدا لە نزیكەوە ئاگاداری دەنگوباس و گۆڕانكارییەكانی یانەكەم بم، دەمەوێ لە نزیك یاریگای یانەكە بژیم و لەوێ خانوویەك بكڕم و ئاگاداری ورد و درشتی یانەكەم بم.
هەروەها گوتی كاتێك لە نزیك ستامفۆرد بریج خانوویەكم دەبێت ئێواران بانگهێشتی فرانك لامپارد دەكەم بۆ ماڵەكەی خۆم بۆ ئەوەی بەیەكەوە قاوەیەك بخۆینەوە و باسی ئاستی تیپەكە و هەنگاوەكانی داهاتووی بكەین.
Top