ئۆزێل: كاتی ئەوە هاتووە ئەڵمانیا نازناوی یۆرۆ بەدەست بێنێتەوە
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئاستێكی بەرزەوە بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆی 2012 سەركەوت دوای ئەوەی توانی سەرجەم یارییەكانی خۆی لە كۆمەڵەكەیدا بباتەوە و هیچ خاڵێك لە دەست نەدات.
ئۆزێلی ئەستێرەی ریال مەدریدی ئیسپانی گوتی كاتی ئەوە هاتووە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە نازناوی یۆرۆی 2012 شاد ببێتەوە، ئێمە تیپێكی پێگەیشتووین و تینووی نازناوین، پێویستە ویستی بردنەوەی نازناوەكە هانمان بدات.
قسەكانی ئۆزێل دووپاتكردنەوەی تۆماس مۆلەری هێرشبەری هەڵبژاردەكەی بە دوادا هات كاتێك ئەویش گوتی ئێستا دەبێ شتێكی باشتر بەدەست بێنین، باشتر لە تەنیا سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی.
ئۆزێل دووپاتی كردەوە كە هیچ رێگرییەك لەبەردەم هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا نییە بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2012، چونكە هەڵبژاردەكە لە هەموو روویەكەوە ئامادەیە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە یواكیم لۆڤی راهێنەر سەرپەرشتی دەكات لە مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفەریقادا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.