كۆرینسیانز دەستەوارەیەكی نوێ بۆ كڕینی تێڤێز پێشكەش دەكات
پێشتر تێڤێز یاری بۆ یانەی كۆرینسیانز كردووە و هاوینی رابردوو ئەو یانەیە ئامادەبوو بڕی 40 ملیۆن بە كڕینی ئەو هێرشبەرە بدات، بەڵام یانەكەی ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت.
بەپێی یانە بەرازیلییەكە ئێستا هەوڵی تر لە ئارادایە بۆ بردنی تێڤێز بۆ ریزی ئەو یانەیە بەڵام بە بڕە پارەیەكی كەمتر لەوەی لە هاوینی رابردوودا پێشكەشكراوە، ئەمەش دوای ئەوەی تێڤێز و یانەی مان ستی كێشە كەوتە نێوانیانەوە دوای ئەوەی ئەو یاریزانە ئامادەنەبوو بەشداری لە یاری یانەكەی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
سەرۆكی یانەی كۆرینسیانز ئاشكرای كرد یانەكەی لە ماوەی داهاتوودا دەستەوارەی نوێ پێشكەشی مان ستی دەكات بەڵام بە بڕی كەمتر لە هاوینی رابردوو.