ڤۆزنیاكی بەشداری جامی هۆفمان دەكات

ڤۆزنیاكی بەشداری جامی هۆفمان دەكات
كارۆلین ڤۆزنیاكی ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی دانیمارك بڕیاریداوە بەشداری جامی هۆفمان بكات بۆ تێنسی سەرزەوی.
بڕیاری ڤۆزنیاكی یەكەمی ئافرەتانی تێنسی سەرزەوی جیهان، دڵخۆشی لەلای رێكخەرانی پاڵەوانیەتییەكە دروست كردووە.
پاڵەوانیەتییەكە دیسەمبەری داهاتوو دەست پێدەكات و پاڵەوانیەتییەكی تێكەڵی نێوان كچان و كوڕانە.
ڤۆزنیاكی یەكەمینجارە بەشداری لەم پاڵەوانیەتییە دەكات و دڵخۆشی بەو بەشدارییە دەربڕی.
ڤۆزنیاكی هەرچەندە هیچ نازناوێكی پاڵەوانیەتییە گەورەكانی گراند سلامی بەدەست نەهێناوە، بەڵام ماوەی چەندین ساڵە پێشەنگی یاریزانە ئافرەتەكانی تێنسی سەرزەوی گرتووە.
Top