مانچینی: ماوەیەكی زۆرە بیر لە كڕینی هامسیك و كاڤانی دەكەمەوە
مانچینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دیلۆ سپۆرت گوتی كاڤانی یەكەم هێرشبەر بوو كە داوام لە ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی ئینتەر كرد گرێبەستی لەگەڵدا بكات، دەتوانی بۆ راستی لە خۆشی بپرسی.
هەروەها گوتی یەكەمجار كاڤانیم لە دووەم یاری ئەودا لە خولی ئیتاڵیا لە یاریگەی سانسیرۆ بینی كە رووبەڕووی یانەی ناپۆلی بووینەوە، ئاست و شێوازی یاریكردنی سەرنجی راكێشام و حەزم دەكرد ببێتە یاریزانی من.
لەبارەی هامسیكیشەوە گوتی هەمان سیناریۆم لەگەڵ ئەویشدا هەبوو، كە یەكەمجار ئاستی یاریكردنی ئەوم بینی ویستم بە پەلە بیبەمە ریزەكانی ئینتەرەوە.