دی ماریا و 10 ملیۆن تێڤێز دەبەنە ریال مەدرید

دی ماریا و 10 ملیۆن تێڤێز دەبەنە ریال مەدرید
رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی گوتی كارگێڕیی یانەی مانچستەر ستی ئامادەیە دەستبەرداری كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەكەی ببێت بۆ ئەوەی بچێتە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
بەپێی رۆژنامەكە یانەی مان ستی بەهایەكی زۆر كەمی بۆ فرۆشتنی تێڤێز داناوە كە تەنیا 10 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەدا یانەی ریال مەدرید دەستبەرداری دی ماریای هێرشبەری ئەرجەنتینی ببێت.
دی ماریا ئەمساڵ وەك وەرزی رابردوو یاری ناكات، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ریكاردۆ كاكای ئەستێرەی بەرازیلی و بوونی مەسعوود ئۆزێل لە ناوەڕاستی یاریگا و رۆناڵدۆ و نزیكبوونەوەی گەڕانەوەی نووری شاهین لە پێكان.
یانەی ریال مەدرید هاوینی رابردوو نزیك بوو لە گرێبەستكردن لەگەڵ تێڤێز، بەڵام مان ستی داوای 75 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربوون لەو كرد كە پارەیەكی زۆر بوو.
رۆژنامەكە دەڵێ ریال مەدرید ئامادەی ئەو كارە بكات، بەڵام كەمێك كێشەی لەگەڵ مووچەی هەفتانەی ئەو یاریزانەدا هەیە كە 250 هەزار پاوەندە و ئەو پارەیە بە زۆر دەزانێت.
Top