گۆس هیدینك: شاهین پەلەی كرد لە چوونی بۆ ریال مەدرید
گۆس هیدینك لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی گوتی: نوری شاهین ئەستێرەی داهاتووی تۆپی پێی جیهانیە، من شانازی بەوە دەكەم كە بۆندی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید مۆركردووە، بەڵام هەست بەوە دەكەم كە بۆی باشتر بوو لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەردەوام بوایە بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بەرەو پێش ببات دواتر لە خولێكی بەهێزی وەك خولی ئیسپانیا یاری كردبایە.
لەلایەكی دیكەوە جۆزی مۆرینهۆ راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند چاكبوونەوەی یاریزان نوری شاهین لە قۆناغی كۆتایی دایە و بەهیوای ئەوەیە لە ماوەی دوو هەفتە داهاتوو بگەڕێتەوە یاریكردن و بەشداری لەگەڵ یانەی شاهانە بكات.