ریال مەدرید ئامادەیە خزێرە بدات بەرامبەر تیڤیز

ریال مەدرید ئامادەیە خزێرە بدات بەرامبەر تیڤیز
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی وڵاتی بەریتانیا رایانگەیاند یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین كارلۆس تیڤیز زۆر نزیك بۆتەوە لە یانەی ریال مەدرید لە وەرزی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا، لە بەرامبەردا یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەست بەرداری یاریزانی ئەڵمانی سامی خزێرە بێت بۆ بەرژەوەندی یانەی مان سیتی.
دەستەی كارگێڕی یانەی مان سیتی بڕیاری سزادانی یاریزان تیڤیزی دا بەدوورخستنەوەی لە تیپەكە و وەرگرتنەوەی ژمارەكەی و پێدانی بە گۆڵچی سێیەمی یانە، هۆكاری ئەم سزادانەش بە هۆی ئەوە بوو كە یاریزان تیڤیز رازی نەبووە بەشداری لە یاری یانەكەی بكات لە بەرامبەر یانەی بایرەن میونیخ لە جەولەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە یانەی مان سیتی تووشی دۆڕاندن هات بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، راهێنەری یانەی ریال مەدرید جۆزی مۆرینهۆ هیوادارە یاریزان تیڤیز لە سەری ساڵی داهاتوو ببێتە یاریزانی یانەی ریال مەدرید.
Top