لە پاڵەوانییەتی شمشێربازی یانەكانی كوردستان كچانی كلدان وكوڕانی سۆلاڤ پاڵەوان بوون

لە پاڵەوانییەتی شمشێربازی یانەكانی كوردستان كچانی كلدان وكوڕانی سۆلاڤ پاڵەوان بوون
لە شاری سلێمانی لەهۆڵی شەهید هەڵگورد عارف بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی شمشێربازی كوردستان و بە هاوكاری یەكێتی شمشێربازی لقی سلێمانی و بەبەشداری هەر یەك لە یانەكانی (ئاڵا، قەڵا، سەرچنار، پێشمەرگەی سلێمانی، سەیدسادق، نەورۆز، عومال، سۆلاڤی نوێ، بەختیاری، سەرچنار، شارەزوور، سلێمانی، سیروانی نوێ) لە ئاستی كوڕان و لە ئاستی كچانیش هەریەك لە یانەكانی (سلێمانی، ئەفرۆدەیت، كلدان) پاڵەوانێـتی شمشێربازی یانەكانی كوردستان بۆماوەی دوورۆژ بەشدارییان كردبوو لە كێبڕكێیەكان، یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و ئەنجامی كۆتایش لەهەردوو ئاست بەم شێوەیی خوارەوە بوو.
تیپ-كچان
1-یانەی كلدان، 2-یانەی ئەفرۆدیت، 3-یانەی سلێمانی
تیپ-كوڕان
1-یانەی سۆلاڤی نوێ، 2-یانەی عومال،3-یانەی بەختیاری
ئاستی شمشێر كچ
1-كۆژین سابیر-كلدان، 2-ئارێز شۆڕش-ئەفرۆدەیت، 3-كاڵێ كامەران-سلێمانی
ئاستی شمێركوڕان
1-ئەحمەدعەبدول عەزیز-عومال،2-ئیبراهیم عەبدول كەریم-سۆلاڤی نوێ،3-ڕامیارئازاد-پێشمەرگەی سلێمانی
Top