لەپاڵەوانێتی پێنج پرێس سۆلاڤی كەركوك باڵادەستی خۆی نواند

لەپاڵەوانێتی پێنج پرێس سۆلاڤی كەركوك باڵادەستی خۆی نواند
لە هۆڵی هێزی لەش لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، ئاشووری، سۆلاڤ، قەڵا، پێشمەرگەی هەولێر، كلدان، رانیە، ئاشتی) وبە 46 یاریزانی یانە بەشداربووەكان پاڵەوانێتی پێنج پرێسی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە یاریزانانی یانە بەشداربووەكان لە 9كێشی جیاجیا ململانێیان دەكرد لەسەربەدەست هێنانی نازناوی خولەكە ماوەی پاڵەوانێتییەكەش یەك رۆژی خایاند، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییەش زیاتر خزمەتكردنی ئەو یارییەیە و وەكو پلانی ساڵانەی یەكێتییەكە. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئەنجامی تیپ
1-یانەی سۆلاڤ 65خاڵ.
2-قەڵا 57خاڵ.
3-پێشمەرگەی سلێمانی 55خاڵ.
3-كلدان 55خاڵ.
ئەنجامی تاكی یاریزانان (53)كگم
1-گۆران رەئوف-كلدان(59)كگم
پۆڵارەحیم –سۆلاڤ (66)كگم
فوئادفەرهاد-قەڵا (74)كگم
كاروان حەسەن-سۆلاڤ (83)كگم
محەمەد فەتاح-قەڵا (93)كگم
چاڵاك حوسێن-قەڵا (105)كگم
عادل عومەر –سۆلاڤ (120)كگم
زەكەریا زوهێر-سۆلاڤ (+120)كگم
بژارتۆفیق-پێشمەرگەی سلێمانی
لە كۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووان خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانان وتیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top