ڤیتیل نازناوی پاڵەوانی جیهانی بردەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

ڤیتیل نازناوی پاڵەوانی جیهانی بردەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد
سباستیان ڤیتیلی شۆفێری ئەڵمانی كە بۆ تیپی رید بۆڵ یاری دەكات، پارێزگاری لە نازناوی خۆی وەك پاڵەوانی جیهان كرد دوای ئەوەی توانی لە پێشبڕكێی گەورەی ژاپۆندا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
لە پێشبڕكێی ژاپۆندا ڤیتیل پێویستی بەوە بوو پلەی دەیەمی پێشبڕكێیەكە بەدەست بێنێت بەر لەوەی وەرزی ئەمساڵ كۆتایی بێت بە 4 قۆناخ و بەوەش ئەو شۆفێرە دەیەم سەركەوتنی لە 14 پێشبڕكێی وەرزی ئەمساڵدا بەدەست هێنا.
ڤیتیلی تەمەن 24 ساڵ و 3 مانگ و 6 رۆژ بووە بچووكترین شۆفێر بتوانی 2 نازناوی لەسەریەك لە مێژوودا بەدەست بێنێت و ئەو نازناوەی لە فرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی سەندەوە كە پلەی دووەمی وەرزی ئەمساڵی بەدەست هێنا.
جنسنۆن باتۆنی بەریتانی و شۆفێری تیپی ماكلارین پلەی یەكەمی پێشبڕكێی ژاپۆنی بەدەست هێنا و پلەی دووەم لەم پێشبڕكێیەدا بۆ فرناندۆ ئەلۆنسۆ بوو و سێیەمیش بۆ ڤیتیلی پاڵەوان بوون.
Top