فێرگسۆن بە هەموو بردنەوەیەكی 1-0 دڵخۆشە

فێرگسۆن بە هەموو بردنەوەیەكی 1-0 دڵخۆشە
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی بە پلەی یەكەم بردنەوەی بەلامەوە گرنگە نەك ئەوەی لە هەر یارییەكدا چەند گۆڵ تۆمار دەكەین.
فێرگسۆن گوتی بێگومان نامەوێ تیپەكەی بەهۆی تۆماركردنی گۆڵی زۆرەوە ببێتە جێسەرنجترین تیپی ئینگلتەرا و ئەوەی بەلامەوە گرنگە بردنەوەی بەردەوامە.
فێرگسۆن كە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەكەیدا جارێكی تر نازناوی خولی ئینگلتەرای بەدەست هێنا گوتی زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر هەموو یارییەكانی تیپەكەم بە بردنەوەی 1-0 كۆتایی بێت، چونكە بردنەوە گرنگە نەك ئەوەی تۆ چەند گۆڵ تۆمار دەكەیت.
مان یونایتد لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا 24 گۆڵی لە 7 یاریدا تۆمار كردووە و هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.
فێرگسۆن لە بەرامبەردا دڵتەنگە بەو 7 گۆڵەی لە تیپەكەی كراوە و گوتی پاراستنی گۆڵ لەوەی تیپەكانی بەرامبەر گۆڵت لێ بكەن، كارێكی گرنگە ئەوە رێگایەكی راستە بۆ ئەوەی بتوانی یارییەكان ببەیتەوە.
Top