نوێیەر: ئەڵمانیا خاڵی لاوازی نییە

نوێیەر: ئەڵمانیا خاڵی لاوازی نییە
مانوێل نوێیەری گۆڵچی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گوتی هەڵبژاردەكەمان ئێستا لە هەموو كات بەهێزترە و پێویستە لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام بین.
نوێیەر لە چاوپێكەوتنی گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانیدا گوتی ئێستا مانشافت لە هەموو كاتێك بەهێزترە، چ لە رووی یاریزانانی سەرەكی یان یەدەگەكان و پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2012 ئەوەی سەلماند.
زیاتر گوتی كە سوورین لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ئەو كارە و بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2012 یەك لە ئامانجە گەورەكانی هەڵبژاردەكەمە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2012 بە 27 خاڵ پلەی یەكەمی كۆمەڵەی گرت و 9 بردنەوەی لەسەر یەكی بەدەست هێنا و سەركەوتنی بۆ ئەو پاڵەوانیەتییە دوو گەڕ بەر لە كۆتایی مسۆگەر كرد.
Top