بە بەشداری سلێمانی و پێشمەرگەكەی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەست پێدەكات

بە بەشداری سلێمانی و پێشمەرگەكەی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەست پێدەكات
رۆژی چوارشەممە 12/10/2011 لەعەممانی پایتەختی ئوردون یاریەكانی 23یەمین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بۆ تێنسی سەرمێز بەبەشداری 36 یانە دەست پێدەكات .
پاڵەوانێتیەكە لەهۆڵی كۆشكی وەرزشی لەناوچەی حسێن بۆ لاوان، بەچاودێری ئەمیر فەیسەڵی كوڕی شا حسێن، سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئوردون و بەبەشداری 22 یانە بۆ ئاستی كوڕان و 14یانەش بۆ ئاستی كچان بەڕێوەدەچێت.
یاریەكانیش لەلایەن 21 ناوبژیوانی ئوردونی و چەند ناوبژیوانێكی تری نێودەوڵەتی هاوگەشتی یانە بەشدارەكانەوە بەڕێوەدەبرێت.
وابڕیارە یاریەكانی خولەكە رۆژانە بەدوو كاتی جیاواز بەڕێوەبچێت، كاتی یەكەم بەیانیان كاتژمێر 9 و كاتی دووەم ئێوارانیش كاتژمێر 4 .
بڕیاریشە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەهۆتێلی قودسی نێودەوڵەتی بەبەشداری نوێنەری سەرجەم یانە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتیەكە 3 كۆبونەوەی یەكلەدوای یەك ببەسترێت، كۆبونەوەی یەكەم تایبەت دەبێت بە لیژنەی هونەری و كۆبونەوەی دووەم بۆ لیژنەی ناوبژیوانەكان و لەكۆبونەوەی سێیەمیشدا تیروپشكی پاڵەوانێتیەكە دەكرێت.
هاوكات رۆژی هەینی داهاتوو لیژنەی جێبەجێكاری یەكێتی تێنسی عەرەبی بەبەشداری محەمەد حسێنی سەرۆكی یەكێتیەكە كۆدەبێتەوەو نەخشە رێگای داهاتووی دادەڕێژێت .تیپی تێنسی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی وەك پاڵەوانی عێراق بەشداری پاڵەوانێتیەكە دەكات و سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە لەشاری سلێمانییەوە دەچێتە هەولێر و لەوێشەوە لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو عەممان بەڕێدەكەوێت.
پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بۆ تێنسی سەرمێز لەساڵی 1989وە بەڕێوەدەچێت تا ئێستا 22 پاڵەوانێتی ئەنجامدراوە، ئەمساڵیش لە رۆژانی 12-18 / 10 بەبەشداری 22 یانە لەسەر ئاستی كوڕان كەبریتین لەیانەكانی : ئیتیحاد و ئەهلی (سعودیە)، عەرەبی و سەد (قەتەڕ)، تەزامون و كازمە (كوەیت)، ئەهلی و ئینتاج حەربی (میسڕ)، بەحرەین و سار (بەحرەین)، باشور و ریازی (لوبنان)، سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی (عێراق)، زەرالدە و خەروب (جەزائیر)، نەسڕ (ئیمارات)، ئەرسەزۆكسی و جەزیرە (ئوردون)، موجەمەعی ئیسلامی و سلفێت (فەڵەستین).
لەسەر ئاستی كچانیش یانەكانی مەرئەی قەتەڕی و فەتاتی كوەیتی و ئەهلی و ئینتاجی میسڕی و ئەدەب و ریازەو شەباب فەواری لوبنانی و سەناعە و پێشمەرگەی عێراقی و بۆدواوی جەزئیری و مەدینە حسێن و ئەرسەزۆكسی ئوردونی و جەزیرەی فەڵەستینی و بەشداری دەكەن
Top