لە كۆبونەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەم بریارانە درا

لە كۆبونەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەم بریارانە درا
گوڵان:كارزان كانەبی-حەسەن

یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگرو تەواوی ئەندامانی گرێداو ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم: بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی هەولێر(عەبدولخالیق مەسعود)بۆ یەك یاری داهاتوو بەهۆی ووتنی قسەی ناشیرین بەناوبژیوانانی یاری نێوان یانەی هەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی هەروەها غەرامەكردنی بەبڕی(100000)سەد هەزار دینار.
دووەم:پەسەندكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی ناوبژیوانان بەسەركەوتوتنی پانزە ناوبژیوان لەدووەم جار.
سێیەم:ئەو ناوبژیوانانەی سەفەر بۆ دەرەوە دەكەن بۆ بەشداری لەخولی ناوبژیوانان لە دەرەوەی هەرێم لەگەڵ شاندی ناوبژیوانانی عێراق مافی بەشداری خولی دەرەوەی داهاتوو نابێت.
چوارەم: بەهۆی ناڕەزایی لاوانی یانەی بروسك لەسەر یانەی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر بە بەشداری پێكردنی یاریزان(هێمن فریق عبدالرحمن) بەناوی براكەی(هونەر فریق عبدالرحمن)لە یانەی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر یاری پێكردووە لە دوای لێكۆلینەوەی ورد بڕیاردرا.
ا. هەژماركردنی ئەنجامی یاری(3-سفر)بۆ یانەی بروسك.
ب. غەرامەكردنی لاوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەبڕی(500000)پێنج سەد هەزار دینار.
ج. ڕاگرتنی یاریزان(هێمن عبدالرحمن)بۆ ماوەی یەك وەرز.
د. ڕاگرتنی ڕاهێنەری لاوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر(هیوا عەلی صالح) بۆ ماوەی یەك وەرز2011-2012.
پێنجەم: غەرامەكردنی یانەی زاخۆ بەبڕی (150000)سەدو پەنجاهەزار دینار بەهۆی نەبوونی نەقالە لە یاری نێوان یانەی زاخۆو ئارارات لەخولی لاوان.
شەشەم: لەیاری نێوان یانەی سلێمانی و یانەی هەولێر لەخولی لاوان بەهۆی جوێندان و هەڵس و كەوتی دوور لەگیانی وەرزشی بڕیادرا:
ا. ڕاگرتنی یاریزانی لاوانی هەولێر(ئومێد شێرزاد)ژمارە(3)بۆ دوو یاری لەگەڵ كارتە سوورەكەی بەهۆی جوێندان و قسەی ناشیرن و ووتنی بەناوبژیوانانی یاریدەدەر لە شوێنی یەدەگ.
ب. غەرامەكردنی بەبڕی(150000)سەدو پەنجاهەزار دینار.
ج. ڕاگرتنی ناوبژیوان(یوسف سەعید)بۆ یەك هەفتە بەهۆی هەڵەی لەیارییەكە.
د. ئاگاداری یانەی سلێمانی دەكەینەوە كە لە یارییەكانی داهاتوو كۆنتڕۆلی جەماوەرەكەی بكات گەرنا تووشی سزا دەبن.
حەوتەم: ئاگاداری یانەی زاخۆ دەكەن بەكۆنتڕۆڵ كردنی جەماوەرەكەیان و نەهێشتنی دەبەی ئاو گەرنا تووشی سزای توندتردەبنەوە وە پێویستە شوێنی یەدەگ دروست بكەن.
هەشتەم. دەستنیشانكردنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خولی شەشەمی نایاب و لاوان.
Top