ئینزاگی: بێ تۆپی پێ ناژیم
ئینزاگی لە سەرەتای وەرزی رابردوودا دووچاری پێكان هات و لەو كاتەوە یاری نەكردووە و هەفتەی رابردوو پزیشكەكانی یانەی میلان نزیكبوونەوەی گەڕانەوەی ئەویان بۆ یاریگاكان ئاشكرا كرد.
ئینزاگی هێرشبەری یانەی میلان گوتی ناتوانم لەگەڵ هیچ تیپێكدا یاری بكەم تەنیا بە ئەنجامدانی تۆپی پێ بە شێوەی بەردەوام نەبێت و ئەوەم پێ ناكرێ ئەگەر لەبەردەم ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی یانەی میلاندا نەبێت.
هێرشبەرە تەمەن 38 ساڵەكە گوتی ئێستا ئامادەم بۆ گەڕانەوە بۆ ریزی یانەكەم و دەبێ راهێنەر خۆی بۆ بەشداری پێكردنم ئامادە بكات.
لێدوانەكانی ئینزاگی دوای ئەو هەواڵانە هات كە لە زاری ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانەوە باسیان لەوە كرد ئینزاگی جارێ ئامادە نییە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگا.