دووانەی ئەگویرۆ-دزیكۆ، بەسەر دووانەی میسی-ڤیا و رۆناڵدۆ-هیگوایندا سەركەوتوون
ئەگویرۆ و دزیكۆ تا ئێستا بوونەتە دیارترین دووانەی ئەوروپا و توانیویانە 14 گۆڵ بۆ یانەكەیان تۆمار بكەن كە 8 گۆڵیان ئەگویرۆ و 6 گۆڵیان دزیكۆی هێرشبەری پێشووی ۆلفسبۆرگ تۆماری كردووە.
هەرچی دووانەی رۆناڵدۆ-هیگواینی ئەستێرەكانی یانەی ریال مەدرید تا ئێستا 12 گۆڵیان تۆمار كردووە كە 7 گۆڵیان رۆناڵدۆ تۆماری كردووە و 5 گۆڵیش هیگواین تۆماری كردوون.
هەرچی دووانەكەی یانەی بەرشەلۆنەیە 11 گۆڵیان تۆمار كردووە و میسی ئەستێرەی یەكەمی جیهان 8 گۆڵی تۆمار كردووە و داڤید ڤیا 3 گۆڵی تۆمار كردووە.