ئوسترالیای كراوەی ئەمساڵ پارەیەكی خەیاڵی دەداتە پاڵەوانەكانی

ئوسترالیای كراوەی ئەمساڵ پارەیەكی خەیاڵی دەداتە پاڵەوانەكانی
رێكخەران و سەرپەرشتیارانی پاڵەوانیەتیی كراوەی ئوسترالیا ئاشكرایان كرد ئەو یاریزانانەی دەبنە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەكە لە ساڵی داهاتوودا، پارەیەكی خەیاڵی وەردەگرن.
سەرپەرشتیاران گوتیان ئەو خەڵاتانەی بۆ براوەكانی پاڵەوانیەتییەكە دانراوە، بەرزترین رێژەی خەڵاتە لە مێژووی پاڵەوانیەتیی كراوەی تێنسی ئوسترالیدا.
لیژنەی رێكخەری پاڵەوانیەتییەكە كە یەكەم پاڵەوانیەتییە لە 4 پاڵەوانیەتییەكەی گراند سلام، ئاشكرای كرد خەڵاتی براوەی نازناوەكەی بۆ پیاوان و ئافرەتان بەرز كردووەتەوە بۆ 2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی و پێشتر نرخی خەڵاتی براوەی پاڵەوانیەتییەكە ئەوەندە نەبوو.
هەروەها لیژنەكە بڕیاری داوە كۆی خەڵاتەكانی هەموو پاڵەوانیەتییەكە بەرز بكاتەوە بۆ 25 ملیۆن دۆلار كە دابەشی سەر یاریزانەكانی بەشدار لە پاڵەوانیەتییەكەی دەكات و هەر بردنەوەیەك بڕێك پارەی بۆ دانراوە.
Top