3 یاریزانی تری هەڵبژاردەی فەرەنسا دووچاری پێكان بوون
هەڵبژاردەی فەرەنسا شوێن پێی خۆی لە پێشەنگی كۆمەڵەی چوارەمی پاڵاوتنەكان قایمتر كرد و ئەگەر لە یاری داهاتوودا كە سێشەمەی داهاتوو لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆسنە ئەنجامی دەدات، تەنیا یەك خاڵ بەدەست بێنێت راستەوخۆ بۆ كۆتاییەكانی پاڵەوانیەتییەكە سەردەكەوێت.
لۆران بلانی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا گوتی لە رووی پێكانی یاریزانانەوە ئێمە بەخت یاوەرمان نییە.
لە یارییەكەی دوێنێدا هەڵبژاردەی فەرەنسا لە خزمەتەكانی هەریەك لە كەریم بنزیمە و فرانك ریبیری و ئیریك ئەبیدال و بەكاری سانیا و كیڤن گامیرۆ و بلاز ماتویدی بەهۆی پێكانەوە بێبەش بوو.
بلان گوتی وەك سەرەتا دەتوانم بڵێم ئەو یاریزانانە هەموویان پێكانیان هەیە، بەڵام تا سێشەمە چی روودەدات ئەوەیان نازانم.