مۆرینۆ نەبووایە سیلڤا چووبووە ریال مەدرید
سیلڤا كە هاوینی رابردوو چووە یانەی مانچستەر ستی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و ئەوەش دڵگرانی لای هاندەرانی ریال مەدرید دروست كردووە كە ئومێدی ئەوەیان دەخواست یانەكەیان ئەو یاریزانە بكڕێت.
مانوێل لۆرێنتی سەرۆكی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی بە رۆژنامەی ماركای راگەیاند پەیوەندیم لەگەڵ یانەی ریال مەدرید زۆرباشە و ئەوان ئێستا یاریزانێكیان بە شێوەی خواستن لە یانەكەی ئێمە یاری دەكات كە سێرجیۆ كەنالیسە، بەڵام ئەو پەیوەندییە مانای ئەوە نییە ئێمە هیچ رقێكمان بەرامبەریان نییە.
ئەو سەرۆكە گوتی داڤید سیلڤا یەك لەو یاریزانانە بوو كە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید زۆر حەزی بە كڕینی دەكرد و چەندین جار ئەوەی دووپات دەكردەوە كە دەیەوێ ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانی یانەكەی، بەڵام لەگەڵ هاتنی مۆرینۆدا ئەو ویستەی نەما.
هەروەها گوتی زۆرجار بیستوومە كە ریال مەدرید ئامادەبوو ئەو بڕە پارەیە بدات كە بۆ فرۆشتنی سیلڤا داوامان دەكرد، بەڵام مۆرینۆ نەیهێشت ئەو كارە سەربگرێت.