بەهۆی پێكانەوە جۆكۆڤیج بەشداری لە ماستەرزی شەنگهای ناكات
جۆكۆڤیج گوتی هێشتا لەو پێكانە چاك نەبوومەتەوە كە لە پاڵەوانیەتیی ئەمەریكای كراوەدا دووچاری هاتم و لەوەش خراپتر ئەوەبوو كە لە جامی دیڤزدا پێكانەم لە بری ئەوەی بەرەو باشی بڕوات خراپتر بوو.
جۆكۆڤیج روونی كردەوە كە چەند پشكنینێكی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانی باش نەبوون و پێویستی بەوە هەیە ماوەیەكی تر مەشق بكات لەسەر باشتركردنی ماسوولكەكانی.
پێشتر ئاشكرا كرابوو پێكانەكەی جۆكۆڤیج تەنیا كرژبوونی بەشێكی بچووكی ماسوولكەكانی پشتیەتی و تەنیا پشووی بۆ ماوەیەكی كەم دەبێت.