لە كۆتایی ئەمساڵدا 11 یاریزانی میلان گرێبەستیان تەواو دەبێت

لە كۆتایی ئەمساڵدا 11 یاریزانی میلان گرێبەستیان تەواو دەبێت
لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یانەی میلانی ئیتاڵی رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە و ئەگەر هەیە یانەكە بەرەو مایەچبوون ببات، كاتێك 11 یاریزانی یانەكە گرێبەستەكانیان كۆتایی دێت.
تۆڕی میدیا سێت ئاشكرای كرد یانەی میلان خزمەتەكانی ژمارەیەك ئەستێرەی گەورەی لە دەست دەدات كاتێك دوای 3 مانگی تر ئەو یاریزانانە ئازاد دەبن و ماوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەكەدا كۆتایی دێت.
بەپێی تۆڕەكە كلارنس سیدۆرف، ڤان بۆمڵ، گاتۆسۆ، ئەمبڕۆزینی، ئینزاگی و نێستا و چەندین یاریزانی تر ماوەی گرێبەستەكانیان لەگەڵ ئەو یانەیە كۆتایی دێت.
بەپێی ئەو تۆڕە یانەی میلان لە ئێستاوە بیری لەو كێشەیە كردووەتەوە و ئێستا لە هەوڵی هێشتنەوەی هەندێك لەو یاریزانەدایە لە رێگەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان و هەروەها یانەكە داوای لە یانەی ریال مەدرید كردووە 4 یاریزانی خۆی پێ بفرۆشێت بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و ئەو یاریزانانەی یانەی میلان داوای دەكات بریتین لە ریكاردۆ كاكا، ریكاردۆ كارڤالیۆ، گۆنزالۆ هیگواین و سامی خدیرە.
Top