سەرۆكی پێشووی بەرشەلۆنە لە هوتێلێكدا دەخەوت كرێی شەوێكی 5 هەزار دۆلار بوو
كارگێڕیی نوێی یانەكە لە سكاڵاكەدا دەڵێ وەك نموونەیەكی زۆر ئاشكرای زیادەخەرجیی، دەتوانین ئاماژە بە گەشتی یانەكە بۆ ئەمەریكا بدەین لە ساڵی 2009 بە تایبەت، كە جوان پۆرتا لە هوتێلێكدا ماوەتەوە كرێی شەوانەی یەك ژووری بە 5 هەزار دۆلار بووە.
هەروەها دەڵێ لاپۆرتا لەو گەشتەدا ماوەی 4 شەو لە هوتێلدا ماوەتەوە كە كۆی خەرجیی مانەوەی 20 هەزار دۆلار بووە لە كاتێكدا یاریزانان و راهێنەرانی تیپەكە لە هوتێلێكدا ماونەتەوە كە كرێی شەوانەی یەك ژوور 159 دۆلار بووە.
لاپۆرتا لە ساڵانی 2003 تا 2010 سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بووە و لە كاتی بەجێهێشتنی پۆستەكەیدا بۆ ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی ئێستای یانەكە، گوتی یانەكە لە وەرزی پێشوودا دۆخێكی دارایی نموونەیی هەبوو.
رۆسێل و لاپۆرتا پێكەوە هاوكار بوون بۆ خستنی جوان جاسپارتی سەرۆكی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2003 كە لە دواییدا لاپۆرتا بووە سەرۆك و رۆسێلیش بووە جێگری سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە.