مۆرینۆ دوو یاری و فیلانۆفا یارییەك راگیران

مۆرینۆ دوو یاری و فیلانۆفا یارییەك راگیران
یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا راگرتنی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی بۆ ماوەی دوو یاری راگەیاند بەهۆی هێرشكردنە سەر تیتۆ فیلانۆفای یاریدەدەری راهێنەری بەرشەلۆنە لە یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانی.
یەكێتییەكە هەروەها بڕیاری دا تیتۆ فیلانۆفای یاریدەدەری راهێنەری بەرشەلۆنە بۆ ماوەی یارییەك رابگرێ بەهۆی هێرشكردن و سووكایەتی بۆ سەر جۆزێ مۆرینۆ و سزادانی بە بڕی 600 یۆرۆ لەسەر ئەو كارەی.
بڕیارەكە دوێنێ ئێوارە ئاشكرا كرا و هەردوو یانە دەتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارە بكەن.
سزاكە لە یارییەكانی خولی ئیسپانی و جامی شادا جێبەجێ ناكرێت و لە یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیدا جێبەجێ دەكرێت.
Top