یارییەكانی خولی باسكەی ئەمەریكا دوا دەخرێت

یارییەكانی خولی باسكەی ئەمەریكا دوا دەخرێت
دیڤید ستیرنی رێپێدراوی یەكێتیی خولی باسكەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد یارییەكانی دوو هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی خولەكە دوا دەخرێن ئەگەر رێكەوتن لەسەر گرێبەستی نوێی یاریزانان تا 10ی ئەم مانگە ئەنجام نەدرێت.
لە بەرامبەردا یەكێتییەكە ئاشكرای كرد كۆی 114 یاری دۆستانەی نێو یانەكانی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی نەگەیشتنە رێكەوتنی نوێ لەبارەی گرێبەستی یاریزانانەوە.
ستیرن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی دوا دانیشتنی نێوان نوێنەری یاریزانان و نوێنەری خاوەن یانەكان بەبێ رێكەوتن كۆتایی هات، لەبەرئەوە ناچارین یارییەكان دوو هەفتەی سەرەتای خولەكە دوابخەین.
كێشەی سەرەكی خولی باسكەی ئەمەریكا لەسەر گرێبەستی نێوان یاریزانان و یانەكانە و خاوەنی یانەكانی ئەو خولە دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە وەرزی رابردوو خولەكە نزیكەی 300 ملیۆن یۆرۆی زەرەر كردووە و 22 لە 30 یانە زیانیان بەركەوتووە.
Top