سوكرات: با گواردیۆلا بكرێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل

سوكرات: با گواردیۆلا بكرێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل
ئەستێرەی پێشووی ناوەڕاستی بەرازیل لە مۆندیالەكانی 1982 و 1986 سوكرات، داوای كرد پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بكرێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل.
سوكرات لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لانس نێتی بەرازیلی گوتی گواردیۆلا شیاوترینە بۆ پێدانی پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل و یۆهان كرۆیڤیش بە هەمان شێوە.
هەروەها گوتی گواردیۆلا راهێنەرێكی ئازایە و شێوازی لەگەڵ بەرازیل و كولتووری تۆپی پێ ئێمەدا گونجاوە.
سوكراتی تەمەن 57 ساڵ گوتی مانۆ مینیزێسی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی بەرازیل تەكتیكێكی خۆپارێزانە پەیڕەو دەكات و ئەوە لەگەڵ كولتووری تۆپی پێی بەرازیلدا گونجاو نییە كە هێرشبەرانەیە.
هەروەها گوتی وازهێنان لە شێوازی هێرشبەرانەی هەڵبژاردەی بەرازیل شێتییە، چونكە هەموو سەروەرییەكانی ئەو هەڵبژاردەیە لەو شێوازەوە دروست بووە ئیتر چۆن وازی لێدەهێنرێت.
Top