لەجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا هەولێر ئەركی زەحمەتە لە یاری داهاتوو

لەجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا هەولێر ئەركی زەحمەتە لە یاری داهاتوو
گوڵان:كارزان كانەبی
تیپی تۆپی پێ یانەی هەولێر لە یاری هاتنی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا،لە سەر یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران تووشی دۆڕانێكی قورس بوو كاتێك بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ،بە یانەی كوێتی كوێـتی،لە یارییەكەشدا لەسەرەتاوە یاریزانانی یانەی هەولێر باڵادەستی خۆیان نواند لە یارییەكەوە چەندین هێرشی یەك لەدوایی یەكیان بردەسەر گۆڵی تیپی میوان،بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بووتا خولەكی 37ی یارییەكە كاتێك رۆجیرۆ كۆتنیهۆی هێرشبەری بەڕازیلی و یاریزانی یانەی كوێتی هەڵێكی قۆستەوە بە تەنیا لەگەڵ مەحمەد گاسدی گۆڵچی یانەی هەولێر مایەوە،ئەوس ئیبراهێمی یاریزانی هێلی بەرگری یانەی هەولێر بە توندی پێكای وبە كارتی سوریش لە یاریگا كرایە دەرەوە لێدانی ڕاستەوخۆ لەسەر یانەی هەولێر هەژماركرایاریزان جەڕاح عەتیق لە جێ بەجێ كردنی زۆر بەسەركەوتوانە توانی تاكە گۆڵی ئەم گێمە تۆماربكات.بۆیانەی كوێـتی كوێتی،لە گێمی دووەمی یارییەكە هەرچەندە چەند گۆڕانكارییەك كرا بۆگۆرینی ئەنجامی یارییەكە ویانەی هەولێر ئەركی قورستر بوو كاتێك بە 10یاریزان ماییەوە،لە خولەكی 64ی یارییەكە بوو كاتێك لوئەی نزیك بوولە تۆماركردنی گۆڵ لێدانێكی سەری توندی لەستونی گۆڵی یانەی كوێتی دا..لە خولەكی 79ی یارییەكە بۆریس لاندری كات دیڤواری یاریزانی یانەی كوێتی كوێتی هەلێكی گۆڵ كردنی قۆستەوە توانی گۆڵی دووەم تۆماربكات،یارییەكەش بە ئەنجامە بە كۆتایی هات.
Top