سوارێز: ئەمساڵ لیڤەرپوول دەستبەتاڵ دەردەچێت
سوارێز لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی خەونەكانی ئێمە سنووریان نییە، دەمانەوێ بگەڕێینەوە ناو چوارگۆشەی زێڕینی ئینگلتەرا، چونكە بردنەوەی نازناوی خولەكە لە ئێستادا زەحمەتە و لەوانەیە توانای بردنەوەی جامێكمان هەبێت.
ئەو ئەستێرەیەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كە لە مۆندیالی 2010 پلەی چوارەمی بەدەست هێنا گوتی زۆر ئەستەمە ئەمساڵ بگەینەوە یانەكانی وەك مانچستەر یونایتد و ستی و چێڵسی، بەڵام راوەستان لە دوای ئەوانەوە لە كۆتایی وەرزەكەدا كارێكی دڵخۆشكەر دەبێت.
سوارێز تا ئێستا لە وەرزی ئەمساڵدا 4 گۆڵی لە خولی ئینگلیزی تۆمار كردووە و گوتی خولی ئینگلیزی زۆر هێرشبەرانەیە و ناتوانی بە ئاسانی ركابەركانت رابگریت و هەمیشە هێرشبەر دەبێ بگەڕێتەوە ناوەڕاستی یاریگا چونكە یاری زۆر خێرایە.