بەشداری نەكردنی بەرازیل لە پاڵاوتنەكاندا، هانی هەڵبژاردەكانی تر دەدات بۆ ئەنجامی باش

بەشداری نەكردنی بەرازیل لە پاڵاوتنەكاندا، هانی هەڵبژاردەكانی تر دەدات بۆ ئەنجامی باش
فریدی گوارینی یاریزانی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا گوتی یاری نەكردنی بەرازیل لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014 ویستی سەركەوتن بۆ ئەو مۆندیالە لای هەموو هەڵبژاردەكانی تر زیاد دەكات.
گوارین لە پەراوێزی مەشقكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا لە چوارچێوەی خۆ ئامادەكردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە شاری لاباز كە سێشەمەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، گوتی پاڵاوتنەكانی ئەمجارە لە جارەكانی پێشوو قورسترە، چونكە یاری نەكردنی بەرازیل لە پاڵاوتنەكاندا ویستی سەركەوتن لای هەڵبژاردەكانی وەك بۆلیڤیا و ڤەنزوێل و ئیكوادۆر بەهێزتر دەكات.
ئەمەریكای باشوور 4 كورسی لە مۆندیالی 2014 دەبێت جیا لە هەڵبژاردەی بەرازیل كە بەهۆی میوانداریكردنی پاڵەوانیەتییەكەوە راستەوخۆی بەشداری كۆتاییەكان دەكات، ئەمە جیا لە نیو كورسی كە لە نێوان هەڵبژاردەی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەرەكە و هەڵبژاردەیەك لە ئاسیا دەبێت.
Top