رۆناڵدۆ: ئەمساڵ لە بەرشەلۆنە دەبەینەوە
رۆناڵدۆ لە سەردانێكیدا بۆ بنكەی نافاس دی تۆلۆزای تایبەت بە چاودێریكردنی كەسانی كەمئەندام لە وەڵامی پرسیارێكدا گوتی ئەمساڵ توانای ئەوەمان هەیە بەرشەلۆنە بەزەویدا بدەین.
لە كاتی سەردانەكەیدا یەكێك لە چارەسەركارەكانی بنكەكە كە ناوی ئەمادۆرە بە رۆناڵدۆی گوت تۆ باشترین یاریزانی جیهانی و كەس هاوتای تۆ نییە.
ئەو چارەسەركارە لە رۆناڵدۆی پرسی بۆچی ریال مەدرید تا ئێستا نەیتوانیوە كۆتایی بە باڵادەستیی بەرشەلۆنە بێنێت كە 3 ساڵە بەردەوامە؟ رۆناڵدۆ لە وەڵامدا گوتی هیچ خەمت نەبێ هاوڕێم، ئەمساڵ بێگومان لە بەرشەلۆنە دەبەینەوە.
لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا تەنیا یەكجار یانەی ریال مەدرید توانیویەتی بەسەر بەرشەلۆنەدا سەربكەوێت ئەویش كاتێك وەرزی رابردوو توانی جامی شای ئیسپانیا لە بەرشەلۆنە بباتەوە لە یاری كۆتایی جامەكەدا.