ڤۆزنیاكی: پاڵەوانیەتیی چین هەرگیز لە بیر ناكەم
ڤۆزنیاكی لە كاتی گەیشتنی بۆ چین بە مەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانیەتیی ئەمساڵی تێنسی كراوەی ئەو وڵاتەدا گوتی كاتێك قاچەكەكانم لەسەر خاكی چین دادەنێم، هەموو بیرەوەرییە خۆشەكانی پاڵەوانیەتییەكانی پێشووم بیر دێتەوە، ئەوە زۆر دڵخۆشم دەكات.
ڤۆزنیاكی یەكەمی ریزبەندی جیهانیی تێنسی سەرزەوی ئافرەتان گوتی پاڵەوانیەتیی چین یادەوەری خۆشم بیر دێنێتەوە، ئەو پاڵەوانیەتییەیە كە هەرگیز لە بیری ناكەم، چونكە لێرەوە كاروانی وەرزشیم دەستی پێكرد و من خۆشحاڵم بە گەڕانەوەم بۆ ئێرە.
ڤۆزنیاكی وێڕای ئەوەی هیچ نازناوێكی پاڵەوانیەتییە گەورەكانی گراند سلامی بەدەست نەهێناوە، كەچی ماوەیەكی زۆرە پێشەنگی ریزبەندی تێنسزانانی ئافرەتی جیهانە.