بیلگرینی: تاقیكردنەوەی راستەقینە بەرامبەر بەرشەلۆنە و ریال مەدرید دەبێت
بیلگرینی لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ چیلی گوتی مەلەگە تیپێكی باشە، بەردەوام لە گەشە و بەرەو پێشچووندایە، ئەو یاریزانانەی یانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا كڕیونی سوودی زۆریان بە تیپەكە گەیاندووە و ئاستیان بەرز كردووەتەوە، بەڵام تاقیكردنەوەی راستەقینەی یاریزانان و تیپەكە بەرامبەر بەرشەلۆنە و ریال مەدرید دەبێت.
مەلەگە ئێستا بە 13 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئیسپانییە و هاوتای ریال مەدریدە و یەك خاڵ لە لیڤانتی و بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە دوورە.
راهێنەری مەلەگە گوتی زۆر گرنگە لە هەفتەكانی داهاتوودا هەمان ئاستی ئێستامان پێشان بدەین و لە ریزی پێشەوەدا بمێنینەوە.