ڤینگەر ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ بە یان مفیلا بدات

ڤینگەر ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ بە یان مفیلا بدات
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئامادەیی خۆی پێشان داوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ یان مفیلای یاریزانی یانەی رینی فەرەنسی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ.
راپۆرتەكان دەڵێن لەگەڵ دەستنیشانكردنی ئەو پارەیەدا، ئەرسناڵ دانووستانی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەست پێكردووە ئەمەش لەبەرئەوەی یانەكە تا ئێستا لە دۆخێكی خراپی ئەنجامەكانیدایە.
راپۆرتەكان دەڵێن ڤینگەر ئامادەی دەست لە رەزیلی هەڵبگرێت لە كڕینی یاریزاناندا و بڕی 25 ملیۆن پاوەند بۆ كڕینی مفیلا لە پێناو هێنانی بۆ ئەرسناڵ بە پارەیەكی گونجاو دەزانێت.
پێشتر ڤینگەر هیچ یاریزانێكی بەو بڕە پارەیە نەكڕیوە.
لە هاوینی رابردوودا ڤینگەر هەوڵی كڕینی مفیلای دا، بەڵام یانە فەرەنسییەكە لەبەر كەمیی ئەو پارەیەی پێشكەشی كرابوو بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، رازی نەبوو بیفرۆشێت و ئێستا نرخی ئەو یاریزانەی بە 25 ملیۆن پاوەند داناوە.
Top