محەمەد یاسین : زیاتر لە (30) ساڵ وەكو كوڕە كورێك خزمەتی ناو ووەرزشی كوردیم كردووە

محەمەد یاسین : زیاتر لە (30) ساڵ وەكو كوڕە كورێك خزمەتی ناو ووەرزشی كوردیم كردووە
گوڵان:كارزان كانەبی-زاگرۆس
رێكخراوی گۆڵ بۆ پەرەپێدانی وەرزشی بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن لەهۆڵی گیوی موكریانی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پریس كۆنفرانسێك) ی بۆ یاریزانی دێرینی بەرزكردنەوەی قورسایی محەمەد یاسین ساز كرد و پەیوەندییەكانی رێكخراوی گۆڵ بۆ ئامادەبوونی دەزگاكانی راگەیاندن ورۆژنامەنووسانی وەرزشی پەیوەندی بەبێ جیاوز بەهەموویان كرد بۆ ئامادەبوونی ئەم پریس كۆنفرانسە وچاوەڕوان دەكرا بۆ دەربازبوونی ئەم وەرزشوانە دێرینە راگەیاندنكارانێكی زۆر ئامادەبن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی مەبەست و وویستی محەمەد یاسین و رێكخراوی گۆڵ بوو وا دەرنەچوو كە دەزگاكان ورۆژنامەنووسانی وەرزشی وتەنانەت بەرپرسانی وەرزشیش بەرێژەیەكی زۆر لاواز ئامادەبوون و هۆكارەكەشی تەنانەت خۆیان دەزانن، دوای ئەوەی كە رێكخراوی گۆڵ بڕیاریدا مەراسیمەكە بەرێوە بچێت سەرەتا سابیر ئەحمەد سەرۆكی رێكخراوی گۆڵ باسی لەكار و چالاكی ومەبەست وئامانج وپڕۆژەكانی رێكخرواەكە كرد و دواتر رۆڵی محەمەد یاسینی بەرز نرخاند و دواتر رەخنەو گلەیی لەهاوپیشەكانی خۆی كرد وتی: بەداخەوە دەكرا ئەم مەراسیمە بەرۆژنامەنووسانی وەرزشی گرنگی زیاتر پێبدرابووایە بەڵام بەداخەوە ئامادەنەبوونیان تەنانەت پریس كۆنفرانسەكەی رانەگرت و محەمەد یاسینش زیاتر نرخدار تر وخۆشەویست بوو لەلایەن ئامادەبووان من نازانم راگەیاندنكارانی وەرزشی هاوپیشەم بیانووی چی دێننەوە بۆ ئامادەنە بوونیان؟ ئێمە تەنها وویست و ئامانج و مەبەستمان ئەم وەرزشكارە دێرینە لەو قەیرانە دەرباز بكەین كە لەوانە هەریەك لە ئێمە لە ئایندە كە خوازیارین وانەبێ ئێوەش تووشی هەمان گرفت ببنەوە، دواتر محەمەد یاسین سەرەتا باسی لەدەستكەوتەكانی خۆی كرد وتی: من(50) میدالی زێڕ وزیو و بڕونزم بەدەست هێناوە كە هەموویان لەدەرەوەی كوردستان وعێراقە و ئەمە جگە لە پاڵەوانیەتی وخولەكانی نێو خۆ ومن ئێستا بڕیارم داوە بەیەكجاری لە كوردستان ژیان بەسەر ببەم وبۆیە حەز دەكەم خزمەتی وەرزشی كوردی بكەم وتا ئێستاش چەندین وەعد و پەیمانم پێدراوە بەڵام تا ئێستا هیچم بۆ نەكراوە و من راستە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووم بەڵام من زیاتر لە (30) ساڵ وەكو كوڕە كورێك خزمەتی ناو ووەرزشی كوردیم كردووە ئەوكاتیش كە دەیان گوتت محەمەد یاسین دەیان گووت ئەمە یاریزانێكی كوردە، كەواتە من كە كوردم بۆیە حەز دەكەم خزمەتی گەل و وڵات ونەتەوەو وەرزشەكەی خۆم بكەم وبە شانازییەوە دەیڵێم و ئومێد دەكەم بەرپرسانی وەرزشی كارێك بكەن تا منیش یەكێك بم لەنێو ئەو خاكە بتوانم جێگام ببێتەوە بۆ خزمەت كردن، خۆی لەسیستەمی جیهانیش ئەو یاریزانەی بەشداری ئۆلۆمپیادی كردبێت وەكو نەوال موتەوەكل و رەعەد حەموودی وفەلاح حەسەن دەبێت شوێنی خزمەت كردنیان بۆ بكرێتەوە تا لە بوارەكەی خۆیان دوور نەكەونەوە ومن داوا لەسەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپی بەرێز مەلا بەختیار دەكەم كە بەرێزیان بتوانن كارێكی كە لە بوارەكەی خۆم دوورم نەخاتەوە بۆم دابین بكەن ومن بەڵێن دەدەم بەنوێترین شێوازی سەردەم وتەكنیكی نوێی بەرز كردنەوەی قورسایی نەوەی نوێ بێنمە نیو مەیدانی بەرزكردنەوەی قورسایی كە لە ئایندە بتوانن بەشداری لە پاڵەوانیەتییە بەهێزەكان بكەن وەكو ئۆلۆمپیاد و من سوپاسی هەموو لایەك دەكەم، دواتر لەلایەن ئامادەبووان ودەزگاكانی راگەیاندن گفتوگۆ وگۆڕینەوەی راو بۆ چوونەكان ئاڵ وگۆڕ كران كە هەمووی لە خزمەتی وەرزشی كوردی بوو .
Top