له‌ جامى یه‌كێتى ئاسیا، ئه‌مرۆ هه‌ولێر بۆسه‌ركه‌وتن خۆى مه‌لاَسداوه‌

له‌ جامى یه‌كێتى ئاسیا، ئه‌مرۆ هه‌ولێر بۆسه‌ركه‌وتن خۆى مه‌لاَسداوه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى هاتنى جامى یه‌كێـتى ئاسیا ،یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌مرۆ میواندارى یانه‌ى كوێتى كوێتى ده‌كات،یانه‌ى هه‌ولێریش بۆیارى كۆتایى هه‌وڵ ده‌دات.

بریاره‌ ئه‌مرۆ ئێواره‌ له‌كات ژمێر6ى ئێواره‌له‌ یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى له‌میانى یارییه‌كانى قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێرینى له‌ یارى هاتن ،یانه‌ى هه‌ولێر به‌ ئاستێكى به‌رزه‌وه‌ میواندارى یانه‌ى كوێتى كوێتى ده‌كات ،كه‌ پارِساڵ ئه‌م یانه‌یه‌ یانه‌ى هه‌ولێرى له‌ جامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا دوورخسته‌وه‌ كاتێك له‌ نێو یاریگاى هه‌ولێر به‌ گۆلێك یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ ،ئه‌مرۆش یانه‌ى هه‌ولێر بۆتۆله‌كردنه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن یارى ده‌كات،له‌م باره‌شه‌وه‌ عومه‌ر مه‌جید یاریده‌ده‌رى رِاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر بۆسایتى وه‌رزشى گوتى "بۆیارییه‌كه‌ى ئه‌مرۆ ئێمه‌ ئاماده‌كارى باشمان كردوه‌ ،به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى توانیمان بۆیه‌كمجار بگه‌ینه‌ ئه‌م قۆناغه‌یه‌ ،ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانان له‌ بارێكى ده‌روونى زۆر باشداین وئێستا تیپكه‌مان له‌گشت روویه‌كه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆرووبه‌رووبوونه‌وه‌ى یانه‌ى كوێتى كوێتى ،هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى كوێتیش یانه‌یه‌كى به‌هێزه‌ ،به‌لاَم ئێمه‌ له‌ یاریگاى خۆمان یارى ده‌كه‌ین ،ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین بۆئه‌وه‌ى له‌ یارى داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كى باش یارى بكه‌ین سه‌ركه‌وین بۆقۆناغى یارى كۆتایى ،یاریزانه‌كانیشمان هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌مجه‌د رِازى كه‌ یارى ناكات به‌هۆى بوونى دووكارتى زه‌رد،ئه‌یوب ئۆدیشى رِاهێنه‌ریش زانیارى ووردى له‌سه‌ر یانه‌ى كوێتى كۆكردۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى له‌م دوویارییه‌ى رِابردووى ئه‌وان ،ناوبراویش گه‌شبینه‌ به‌سه‌ركه‌وتن ،ئێمه‌ ئه‌و یارییه‌ى كه‌ دۆرِاندمان به‌رامبه‌ر ئه‌وان ئه‌و رِابردووه‌ به‌لاَم ئێمه‌ ئه‌مرۆ بۆسه‌ركه‌وتن یارى ده‌كه‌ین به‌هیواى ئه‌وه‌شین هانده‌ران به‌رده‌وام بن له‌ پشتگیرى كردنمان وپه‌نا به‌خوا سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆیانه‌ى هه‌ولێر ده‌بێت ،یانه‌ى كوێتیش ئه‌مرۆ چه‌ند یاریزانێكى به‌تواناى یارى ناكات بۆئێمه‌ هه‌لێكى باشه‌ بتوانین سه‌ركه‌وتنێكى به‌نرخ تۆماربكه‌ین .
Top