هەولێر لە بەرامبەر كوەیتی كوەیتیدا چاوی لە سەركەوتنێكی مێژووییە

هەولێر لە بەرامبەر كوەیتی كوەیتیدا چاوی لە سەركەوتنێكی مێژووییە
ئەمڕۆ یانەی هەولێر بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی ئاسیادا یاری دەكات و لە رووبەڕووبوونەوەی یانەی كوەیتی كوەیتیدا چاوی لە بردنەوەیەكی گرنگ و بڕینی نیوەی رێگایە بەرەو یاری كۆتایی جامەكە.
سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری یانەی هەولێر لە یاری چوونی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەكێتیی ئاسیادا میوانداریی یانەی كوەیتی كوەیتی دەكات.
یارییەكە كە پێشبینی ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری جەماوەری یانەكەی بۆ دەكرێت، بۆ یانەی هەولێر گرنگە چونكە یەكەمجارە ئەو یانەیە دەگاتە چوارگۆشەی زێڕینی ئەم جامە و تەنیا یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا بگاتە یاری كۆتایی.
یانەی هەولێر لە یاریكردن بەرامبەر یانە كوەیتییەكەدا پێویستی بە سوود وەرگرتن لە خاك و جەماوەری خۆی هەیە بۆ ئەوەی بە ئەنجامێكی باشەوە یاریگە جێبێڵێت و هەنگاوێكی باش بەرەو كۆتایی جامەكە بڕوات.
Top