ئیبراهیمۆڤیج: كاتی وازهێنانم نزیك بووەتەوە

ئیبراهیمۆڤیج: كاتی وازهێنانم نزیك بووەتەوە
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە كاتی وازهێنانی لە یاریكردن نزیك بووەتەوە.
ئیبرا كە پێشتر لە یانەكانی ئەیاكسی هۆڵەندی و ئینتەر میلان و یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی یاری كردووە، ئاشكرای كرد كە هەست دەكات وەك جاران گەنج نەماوە و وادەی وازهێنانی لە یاریكردن نزیك بووەتەوە.
ئیبرا لە لێدوانی بۆ ماڵپەری سپۆرت بلادیت گوتی هەست دەكەم تەمەنم گەورە بووە، وەك جاران گەنج نیم، بەڵام هەست دەكەم توانای یاریكردنم بۆ ماوەی وەرزێك یان دوو وەرزی تر ماوە.
هەروەها گوتی ئێستا تەمەنم 30 ساڵە و دوو منداڵم هەیە، بیر لەوە دەكەمەوە دوای وازهێنان لە تۆپی پێ چی بكەم و خۆم بە چییەوە سەرقاڵ بم.
Top