سانچێز: چیلی توانای بردنەوە لە ئەرجەنتینی هەیە

سانچێز: چیلی توانای بردنەوە لە ئەرجەنتینی هەیە
ئەلیكسیس سانچێزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی چیلی ئاشكرای كرد هەڵبژاردەكەی توانای بردنەوە لە هەموو هەڵبژاردەیەكی جیهانی هەیە.
سانچێز كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردەكەی رووبەڕووی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پیرۆ دەبێتەوە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل، گوتی چیلی هەڵبژاردەیەكی هێندە بەهێزی هەیە توانای بردنەوە لە هەمووانی هەیە.
سانچێز خۆی بەهۆی پێكانەوە بەشداریی دوو یارییەكەی هەڵبژاردەكەی ناكات، كەچی گوتی توانای ئەوەمان هەیە پاڵاوتنەكان بە دوو سەركەوتن دەست پێ بكەین، دەتوانین لە ئەرجەنتین ببەینەوە و دواتر شكست بە پیرۆش بێنین.
سانچێز ئێستا بەهۆی پێكانی ئەژنۆیەوە بۆ ماوەی 2 مانگ بەشداری هیچ یارییەك ناكات.
Top