ماڵباتی نادال واز لە یانەی ریال مایۆركای ئیسپانی دەهێنن
ماڵباتەكەی نادال لە بڵاوكراوەیەكدا كە دوێنێ بڵاوی كردەوە ئاشكرای كرد فرناندۆ مارتۆسی نوێنەری ماڵباتەكە لە یانەی ریال مایۆركای ئیسپانی، دەستی لە پۆستەكەی هەڵگرتووە بەهۆی پێكدادانی بەرژەوەندییەكانی ماڵباتەكە دوای ئەوەی میخیل ئەنخیل نادالی مامی نادال كرایە راهێنەری كاتیی یانەكە لە دوای دوورخستنەوەی مایكڵ لاودرۆپ لە پۆستی راهێنانی ریال مایۆركا.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد دەستلەكاركێشانەوەی ماڵباتەكەی نادال كە 10%ی پشكەكانی یانەكە موڵكی ئەوانە، پەیوەندی بە ناڕەزایی ماڵباتەكە لە دوورخستنەوەی لاودرۆپەوە هەیە نەك دەستنیشانكردنی كەسێكی ماڵباتەكە بۆ پۆستی راهێنەری كاتیی.