راهێنەری توركیا: شاهین پەلەی كرد لە چوونە ریال مەدرید
شاهین لە هاوینی ئەمساڵدا لە برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد و تا ئێستا بەهۆی پێكانەوە بەشداری هیچ یارییەكی یانەكەی نەكردووە.
هیدینگ گوتی ئەوە بڕیارێكی خێرابوو بە رای من.
هەروەها لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی روونی كردەوە نووری ئەستێرەی داهاتووی تۆپی پێیە، من شانازی بە چوونی بۆ ریال مەدرید دەكەم چونكە تیپێكی گەورەیە، بەڵام من هەست دەكەم ئەو زوو بڕیاری لەو چوونە دا و پەلەی كرد، ئەو پێویست بوو چەند ساڵێكی تر لە ئەڵمانیا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی پەرە بە ئاست و توانای خۆی بدات و ئنجا روو لە وڵاتێكی تر بكات، هەست دەكەم یاریكردن بۆ ریال مەدرید هەندێك بۆ ئەو یاریزانە قورسە.