جۆكۆڤیج: تۆپی پێ لە تێنس زەحمەتترە

جۆكۆڤیج: تۆپی پێ لە تێنس زەحمەتترە
نۆڤاك جۆكۆڤیجی یەكەمی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی گوتی یاری تۆپی پێ لە یاری تێنس قورسترە.
ئەو ئەستێرە سڕبییە دوای بەشداریكردنی لە یارییەكی خێرخوازییانەی تۆپی پێ لە بەلگراد گوتی بێگومان تۆپی پێ قورسترە، لە تەواوی كاتی یارییەكەدا من بیرم لەوە دەكردەوە نەكەومە ئۆفسایدەوە و لەوەش گرنگتر ئەوەبوو چۆن تۆپ بۆ هاوڕێكانم بنێرم.
رۆژنامەكانی سڕبیا ئاشكرایان كرد جۆكۆڤیج رۆژی سێشەمە بەشداری لە یارییەكی خێرخوازیدا كردووە كە لە نێوان تیپی كچانی یانەی ئەستێرەی سووری سڕبی و دەستەی بەرهەمهێنەرانی فیلمێكدا ئەنجام دراوە و پارەكەی بۆ خەرجیی ئەو منداڵاتە تازە لەدایكبووانە خەرج كراوە كە دەچنە باخچەكانی ساوایان.
جۆكۆڤیج لەگەڵ تیپەكەی ئافرەتاندا بەشداری كرد كە یارییەكەی 4-2 بردەوە و توانی لە لێدانی سزاوە گۆڵێك تۆمار بكات.
ئەو یاریزانە هەروەها گوتی گرنگ من نیم چی دەكەم، گرنگ ئەوەیە بتوانین ژیانێكی باشتر بۆ ئەو منداڵانە دابین بكەین كە تازە لەدایكبوون.
Top