زستانی ئەمساڵ ئەرسناڵ 3 یاریزان دەكڕێت و 3 یاریزان بەڕێ دەكات

زستانی ئەمساڵ ئەرسناڵ 3 یاریزان دەكڕێت و 3 یاریزان بەڕێ دەكات
تۆڕی كەیت ئۆفساید ئاشكرای كرد لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا یانەی ئەرسناڵ 3 یاریزانی خۆی دەفرۆشێت و 3 یاریزانی نوێ دەكڕێت.
تۆڕەكە ئاشكرای كردووە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەكە بڕیاری فرۆشتنی 3 یاریزان و كڕینی 3 یاریزانی نوێی دەركردووە.
بەپێی ئەو تۆڕە ئەو یاریزانانەی یانەكە جێدەهێڵن بریتین لە مانوێل ئەلمۆنیای گۆڵچی و سیباستیان سكیلاچی بەرگریكەر و ئەندرێ ئەرشاڤینی ئەستێرەی رووسیی یانەكە.
ئەو یاریزانانەشی كە بە گوتەی تۆڕەكە یانەی ئەرسناڵ بڕیاری كڕینیانی داوە بریتین لە ئیدین هازاردی ئەستێرەی یانەی لیلی فەرەنسی و گاری كاهیلی بەرگریكەر و كەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
لە هاوینی ئەمساڵدا ئەرسناڵ هەریەك لە سەمیر نەسری و سیسك فابریگاسی فرۆشت و لە بەرامبەردا جیرڤینیۆ و چەند یاریزانێكی تری هێنایە ریزەكانی خۆیەوە.
Top