بینیتیز: سەرۆكی ئینتەر میلان وەك هاندەرێكی دەمارگیر بیر دەكاتەوە
راهێنەرەكەی پێشووی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ ماوەی نیو وەرز لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان وەك راهێنەر كاری كرد و دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیالی یانەكان لە پۆستەكەی دوور خرایەوە.
لەو كاتەوەی بینیتێز پۆستی راهێنانی ئینتەر میلانی جێهێشتووە ئەو راهێنەرە كە ساڵی 2005 لەگەڵ لیڤەرپوولدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەست هێنا، بەردەوام لێدوان دژی كارگێڕیی یانەی ئینتەر و مۆراتی سەرۆكی دەدات.
رافا لە لێدوانی بۆ كەناڵی یۆرۆ سپۆرت گوتی راهێنەر كاتێك لەگەڵ كەسێكی وەك مۆراتیدا كار دەكات، دەبێ بیر لە كارەكەی خۆی بكاتەوە نەك لێدوانەكان، ئەو سەرۆكێكە بە عەقڵی هاندەرێكی دەمارگیر بیر دەكاتەوە.