لە خولی نایابی كوردستان سبەی پێشمەرگەی هەولێروزاخۆ بۆپێشەنگ یاری دەكەن

لە خولی نایابی كوردستان سبەی پێشمەرگەی هەولێروزاخۆ بۆپێشەنگ یاری دەكەن
گوڵان:كارزان كانەبی
بریارە سبەی پێنج شەمە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ وبەهێز ئەنجام بدرێت.
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان،سبەی پێنج شەمە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ بەرێوە بچێت،یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردووڵا هەوڵی سەركەوتن دەدەن بۆئەوەی بێنە پێشەنگی یانەكانی كوردستان،هەرچی یانەی پێشمەرگەیە پشتی بە یاریگاو جەماوەر بەهێزە،یانەی زاخۆش پشتی بە گۆڵكاری لێهاتوو سامح رۆستم بەستوە بۆئەوەی بەربرستی یاریزانەكانی یانەی پێشمەرگە ببرێت،لە شاری هەولێریش یانەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێـتەوە گشت یارییەكانیش لەكات ژمێر30-3پاش نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
سلێمانی –زێرەڤانی
هەندرین-سەورە
كەركوك-شێروانە
بروسك-نەورۆز
ئارارات-هەلۆ
Top