لەجامی ئاسیا دهۆك چاوەڕوانی موعجیزە دەكات
بریارە ئەمرۆ ئێوارە لەكات ژمێر 6 هەردوو یانەی دهۆك ووەحدات لە شاری دهۆك لە یاری گەڕانەوەی خولەكە بەیەك بگەن،هەرچی یانەی دهۆك هیوایەكی زۆر كزی هەیە بۆگەیشتن بە چوارگۆشەی زێرین چونكە پێویستی بە تۆماركردنی 4گۆڵە بە مەرجێك یانەی وەحدات هیچ گۆلێك تۆمارنەكات.یانەی وەحداتیش بەهیوای گەیشتن بۆچوارگۆشەی زێرین یاری دەكات،ئەكرەم سەلمان ڕاهێنەری یانەی دهۆك بە سایتی وەرزشی گوڵان ئەوەی ئاشكراكە بۆیارییەكی ئەمرۆ هەموو ئامادەكاریەكمان كردوە بەهیوای ئەوەین بتوانین سەركەوتنێكی باش تۆماربكەین هیچ كێشەو گرفتێكیشمان نیە .