مانچینی: تێڤێز بە یەكجاری دەڕوات
تێڤێز لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەیدا بۆ لە یارییەكەی مان ستی بەرامبەر بایرن میونشن كە بە بردنەوەی یانە ئەڵمانییەكە 2-0 كۆتایی هات، بەڵام ئەو یاریزانە رازی نەبوو لە كۆتاییەكانی یارییەكەدا بەشداری بكات.
پێشتر تێڤێز ویستی خۆی بۆ رۆیشتن لە مان ستی ئاشكرا كردبوو.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای یارییەكە مانچینی گوتی نابێ یاریزان لە یانەیەكی گەورەی وەك مان ستی كاری وا بكات و یارمەتی دانی هاوڕێكانی رەت بكاتەوە.
هەروەها گوتی ئەگەر ئێمە بمانەوێ پەرە بە خۆمان بدەین، چیدی نابێ تێڤێز یاریمان لەگەڵدا بكات، بۆ من ئەو كۆتایی هاتووە.
مانچینی زیاتر گوتی تێڤێز رازی نەبووە خۆی گەرم بكات و بچێتە ناو یاریگاوە، لەبەرئەوە هەرگیز جارێكی تر لەگەڵ ئێمەدا یاری ناكاتەوە، ئەو دەبێ بڕوات.