گۆمێز و كاكا و پادزینی باشترین 3 یاریزانی دوێنێ شەوی ئەوروپا بوون

گۆمێز و كاكا و پادزینی باشترین 3 یاریزانی دوێنێ شەوی ئەوروپا بوون
یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی دوێنێ شەوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولەكە بوو، 3 باشترین یاریزانی ئەو شەوەی دیاریكرد كە بریتی بوون لە ماریۆ گۆمێز و ریكاردۆ كاكا و پادزینی.
باشترین یاریزانی شەوەكە ماریۆ گۆمێزی هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بوو كە توانی لە یاری بەرامبەر یانەی مانچستەر ستی 2 گۆڵ دروست بكات و پێشەوایەتی یانەكەی بكات بۆ گرتنی پێشەنگی كۆمەڵەكەی.
دووەم باشترین یاریزان ریكاردۆ كاكای بەرازیلی بوو كە ئەو یاریزانە ماوەیەكی زۆرە ئاستێكی هاوشێوەی ئاستی دوێنێ شەوی پێشان نەداوە و لە یارییەكەدا وێڕای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی ریال مەدرید بەرامبەر ئەیاكس ئەمستردام، رۆڵی گەورەی هەبوو لە دروستكردنی گۆڵی سێیەمی یانەكەشیدا.
دوا باشترین یاریزان پادزینی هێرشبەری ئینتەر میلان بوو كە توانی گۆڵی دووەمی تیپەكەی بەرامبەر یانەی سیسكا مۆسكۆ تۆمار بكات و بەوەش پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ بردنەوە لە یانە روسییەكە 3-2.
Top