گواردیۆلا: من تەنیا فەرمانبەرێكم لە بەرشەلۆنە
لێدوانەكانی پێشووی پیپ والێكدرابوونەوە كە كێشەی لەگەڵ كارگێڕیی ئێستای یانەكەدا هەیە كە ساندرۆ رۆسێل سەرۆكایەتی دەكات و دەیەوێ لێپرسینەوە لەگەڵ لاپۆرتادا بكات كە قەرزی زۆری تووشی یانەكەی كردووە.
گواردیۆلا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی من تەنیا فەرمانبەرێكم لە بەرشەلۆنە، رێزی زۆری ئەو كیانە دەگرم كە ئێستا تێیدا دەژیم و لە نێو دیوارەكانیدا گەورە بووم.
هەروەها گوتی رێزگرتنی هەموو دەستەی كارگێڕییەكانی یانەكە كارێكی پێویستە، بە تایبەت كاتێك تۆ یانەكەی خۆت خۆش دەوێت و دەتەوێت یارمەتی بدەیت بەرەو ئاستی باشتر. لەبەرئەوە من هەردەم رێزی هەموو ئەو كەسانە دەگرم كە خزمەتی بەرشەلۆنە دەكەن و ئەوەش هیچ نەنگییەكی تێدا نییە.