ئالتینتۆپ: یەك یۆرۆم لە مووچەی چەند مانگی پێشووم ناوێت
ئالتینتۆپ كە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا نەیتوانی بەشداری یارییەكانی یانەكەی بكات بەهۆی بوونی پێكان لە پشتیدا كە ناچاری بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری كرد.
ئالتینتۆپ دوێنێ شەو لە یاری نێوان ریال مەدرید و ئەیاكسدا لە دوا 15 خولەكی یارییەكەدا بەشداری كرد و ئەوەش یەكەم یاری ئەو یاریزانەیە لەگەڵ ریال مەدرید.
ئالتینتۆپ گوتی لە ماوەی رابردوودا من هیچم بۆ ریال نەكردووە، لەبەرئەوە مووچەشم ناوێ كەی دەستم بە یاری كردەوە ئەوكات مووچەكەی وەردەگرم.
ئەو یاریزانە كارگێڕیی یانەكەی لەو بڕیارەی خۆی ئاگادار كردەوە كە لەلایەن پێرێزی سەرۆكی یانەكە و مۆرینۆی راهێنەوە بە رێزێكی زۆرەوە پێشوازی لێكرا.